بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، سەرچاوە عێراقییەکان لە ئاگرتێبەردانی نووسینگەکانی فیرقەی لادەری ئەلسرخی لە شارەکانی عێراق هەواڵیان دا. سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند کە خۆپیشاندەران شەوی سێشەممە بنکەکانی ئەلسرخیان لە ئەلشامیە لە پارێزگای دیوانیە ئاگرتێبەردا.
ئەو سەرچاوە زیادی کرد کە بنکەکانی ئەلسرخی لە ئەلسەماوە و بنکەکانی تر لە بابلیش ئاگریان تێبەردراوە. لەلایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی عێراقی لە داخرانی نووسینگە و ئاگرتێبەردانی مزگەوتی لایەنگرانی مەحموود ئەلسرخی لە بەغدا هەواڵی دا.
شیاوی باسە کە خەڵکی عێراق دوای سووکایەتی فیرقەی لادەری ئەلسرخی بە مەزارگە پیرۆزەکان، لە شوێنە جیاجیاکانی ئە ووڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان و هەروەها داخرانی نووسینگە و دواتریش ئاگرتێبەردانیان.
Your Comment